کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 17 ی ئابی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاوکردووەتەوە و لەسەر شەش پرسی جیاواز گفتوگۆ دەکرێت.
بەپێی بڵاوکراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکرێن:
١. خسـتنەڕووی دەرئەنجــامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٢ و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
٢.خستنەڕووی پوختەی سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ وڵاتی ئەرمینیا.
٣.خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی سەربازی هەرێم بۆ بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
٤.خستنەڕووی پوختەیەک سەبارەت بە داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لەبەرامبەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە.
٥.خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.
٦.خستنەڕووی چەند پێشنیارێکی تایبەت بە جێبەجێ كردنی بابەتی خانەنشینی پلە تایبەت و پلە باڵاکان لە یاسای چاکسازی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠.
AM:11:00:17/08/2022
ئهم بابهته 2004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت