جەمال کۆچەر: ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە ببێتە هۆی ڕوونەدانی شەڕی برا کوژی شیعە با بکرێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی حزبەکەی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن دەخاتەڕوو و دەڵێت، "ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە ببێتە هۆی ڕوونەدانی شەڕی برا کوژی شیعە با بکرێت".
جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە دیدارێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ئاماژە بە هەڵوێستی حزبەکەی دەکات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن لەو ڕووەوە وتی" ئێمه وه‌ک یه‌كگرتوو ئه‌وه ده‌ڵێین" یه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت به‌ڕای په‌رله‌مان بێت ئه‌مه نه ئیشی دادگایه و نه ئیشی (ئینقلاب-كوده‌تایه)، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ڕێگه‌ی ده‌ستوریی و یاسایی بێت كه له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌یه خاڵی دووه‌م، ئێمه ده‌بێت بزانین بۆچی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه به‌چ یاسایه‌ک هه‌ڵبژاردن بكه‌ین؟ چونكه ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر یاساكه هه‌بوو پێش هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ندێک لایه‌نی تر تێبینی هه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌در داوای ده‌كات جیاوازه له‌وه‌ی كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای ده‌كات له‌م بابه‌ته له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌بێت بزانین به چ یاسایه‌ک به چ كۆمیسیۆنێک له چ كاتێک هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، هه‌تا ئێمه بتوانین بڕیاری خۆمان بده‌ین ئێمه ناتوانین به‌گوێره‌ی ئه‌وه بڕیار بده‌ین، چونكه بووینه قوربانی یاساكان له هه‌ڵبژاردن، خاڵی سێیه‌م ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ک پێكه‌وه دابنیشین ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چ جیاوازی ده‌بێت له‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی ئێستا؟ ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ک وانه‌بێت ئیتر بۆ ئه‌م هه‌رایه بۆ بۆ خه‌ڵک بنێینه‌وە، دواتر بێینه‌وه سه‌ر هه‌مان تاس و حه‌مام به‌یه‌كتری ڕازی نه‌بین و به ئه‌نجامه‌كانیش ڕازی نه‌بین دابه‌ش بین به‌سه‌ر سێ جه‌مسه‌ر و ته‌واو . "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا وه‌كو په‌رله‌مانتارێک پێیوایە دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كێشه‌كانی ئێستای عێراق و نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی نێوماڵی شیعه چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ لە وەڵامدا جەمال کۆچەر وتی" بێگومان نه‌خێر، چونكه نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق به‌نزیكه‌یی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، واته بۆنموونه له هه‌رێمی كوردستان (پارتی و یه‌كێتی) مان هه‌یه له‌وانه‌یه ئه‌وانی تر ئۆپۆزیسیۆنن، له‌وانه‌یه كورسیه‌كی ئه‌م كه‌م بێت بۆ ئه‌وی تر بچێت یان ئه‌وی تر بۆ ئه‌م بێت له‌وه زیاتر نییه، كورسی پارتی جێگیره كورسی یه‌كێتی جێگیره، له‌ناو سونه‌كانیش هه‌مان سیناریۆ هه‌یه هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه، له‌ناو شیعه‌كانیش ڕه‌وتی سه‌در جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه مالیكی جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه، هادی عامریش هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه ئیتر گۆڕانكارییه‌كی وا گه‌وره نابێت له‌به‌رئه‌وه یه‌كگرتوو ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن چوون لای ئێمه كێشه‌یه‌كی گه‌وره نییه ئێمه له‌گه‌ڵ براكوژی شیعه‌كان نین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئێمه له‌گه‌ڵ براكوژی نین با هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێک یه‌كه‌م ئه‌و خه‌ڵكه ڕازی بن به‌ئه‌نجامه‌كان دووه‌م ئه‌م سیناریۆیه‌ی ئێستا دوباره‌نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵێنێک له‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت، سێیه‌م ده‌بێت بزانین به چ میكانیزمێک هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، چواره‌م ده‌بێت په‌رله‌مان كارابێت چونكه هه‌ڵبژاردن ناكرێت به‌بێ په‌رله‌مانێكی كارا چونكه ده‌بێت پاره بۆ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابین بكرێت ئه‌گه‌ر یاسا هه‌مووار بكرێت واته ئه‌م شتانه هه‌مووی پێویستی به په‌رله‌مانێكی كارا هه‌یه. "
AM:10:49:17/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت