ئەندام پەرلەمانێکی عێراق: دەبێت وەزیری دارایی بدرێت بە دادگا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هادی ئەلسەلامی، ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆ، رایگەیاند، کە داوای لێپێچینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی دەستلەکارکێشاوە دەکەن و دەیدەن بە دادگا. هەروەها وتیشی رۆژانی داهاتوو دۆسییەی گرنگترین مۆڵگەی گەندەڵی دەکەنەوە لە بانکی رافیدەین و رەشید و وەزارەتی دارایی.

ئەلسەلامی بە بەغداد ئەلیەومی راگەیاند: "لەسەردەمی عەلی عەلاویدا وەزارەتی دارایی بووبوو بە مافیایەکی رێکخراو، کە وەزیر و دارودەستەکەی دەیانبردن بەڕێوە و وایان لە فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی کردبوو، ببێتە مۆڵگەی گەندەڵی و دزی و فریودانی هاوڵاتیان، ئەویش لە رێگای بانکی رافیدەین و رەشید و دەستەی خانەنشینانەوە".

هەروەها وتیشی: "بەدواداچوون بۆ وەزیری دارایی دەکەین تا سزای خۆی وەربگرێت. ئەوە هەڵەیە دەتلەکاربکێشێتەوە و نەدرێت بە دادگا، کە چەندین سکاڵا لەسەری هەیە بە بەڵگەوە، کە لە دەستەی نەزاهە و داواکاری گشتی و چاودێریی دارایین".

جێگای بیرهێنانەوەیە دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کاربەڕێکەردا، عەلی عەلاوی دەستی لەکارکێشایەوە. ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.


AM:09:36:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت