ئەمڕۆ عەلی حەمە ساڵح لەسەر دۆسیەی دانانی کامێرای تیژڕەوی لە سلێمانی دادگایی دەکرێت


وێستگەنیوز -

وابڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح لەدادگای سلێمانی بەتۆمەتی ناوزڕاندنی کۆمپانیایەکی دانانی کامیرای تیژڕەوی، دادگایی بکرێت، ئەمە لەکاتێکدا ماوەی ساڵێک زیاتر ناوبراو داوای یاسایی لەسەر ئەو کۆمپانیایە تۆمارکردووە، وەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات داواکەی ئەو نەجوڵێنراوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو لەسەر هەمان دۆسییەو سکاڵای کۆمپانیاکە دادگای دەکرێت.


ئەم سکاڵایە کەدژی عەلی حەمە ساڵح تۆمارکراوە لەکاتێکدایە ڕۆژی 5 ئایاری ئەمساڵ عەلی حەمە ساڵح لەڤیدێۆیەکدا ڕەخنەی لەسیستەمی کامێرای تیژڕەوی گرت کە بڕیارە لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

عەلی حەمە ساڵح لەڤیدیۆکەدا ڕەخنەی لەسیستەمی پۆینت تو پۆینت گرد کە ئەو کۆمپانیایە جێ بەجێی دەکات وتی ئەگەر بە پێنج دەقە نێوان دوو کامیرا تێنەپەڕێنی ئەوا سزا دەدرێت. وتی: واتە هەر هاوڵاتییەک ئەگەر بێت و بە ئۆتۆمبێلەکەی بێتە دەرەوە مەجالی تیادا نییە هەر سزا دەیگرێتەوە.

عەلی حەمە ساڵح لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت  "دانانی ٢٢٥ کامێرای دیاری کردنی تیژڕەوی لەلایەن کۆمپانیاوە بارگرانیەکی ئێجگار گەورە لەسەر خەڵکی ئیدارەی سلێمانی دروستدەکات ، ئەم کارە نایاسایە، داومە بەدادگا و کاری لەسەر ناکرێت و ئەوانیش منیان داوە بە دادگاو داوای ٨٠ ملیار دەکەن!"


AM:09:29:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت