دۆنالد ترامپ: پاسپۆرتەکانمیان بۆ گەڕاندمەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا پاسپۆرتەکانیان بۆ گەڕاندۆتەوە، کە لەکاتی پشکنینی ماڵەکەیدا لە ویلایەتی فلۆریدا، دەستیان بەسەردا گرت.

لەوبارەیەوە دۆنالد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "وەزارەتی داد و نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان FBI پاسپۆرتەکانمیان بۆ گەڕاندوومەتەوە". 

هەروەها وتیشی، هێزە ئەمنییەکان وەک تاوانبار هەڵسوکەوتیان دەکرد، کە نابێت ئەمە لە ئەمریکا رووبدات.

جێگای ئاماژەیە بەبیانوی بوونی هەندێک بەڵگەنامەی نهێنی، کە ترامپ کاتێک ماوەی یاسایی تەواوبوو لە سەرۆکایەتی ئەمریکا رادەستی نەکردوون، نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان، لە ٨ی ئەم مانگەدا دایان بەسەر ماڵەکەیدا لە فلۆریدا.

دوای ئەوە ترامپ رایگەیاند، کە نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان، دەستیان بەسەر 3 پاسۆرتیدا گرتووە، کە یەکێکیان ماوەی یاسایی تەواو بووە.


AM:08:50:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت