نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی نەوت رۆژی رابردوو دابەزی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.
نرخی نەوتی برێنت 56 سەنت بەرزبووەوە و بە 92 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساس 62 سەنت بەرزبووەوە و بە 87 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
AM:08:18:17/08/2022
ئهم بابهته 1380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت