بۆ یەکەم جار ڤاکسینێک ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن وکۆڤید-19 پێکەوە دەکاتە ئامانج


وێستگەنیوز-

بەریتانیا بووە یەکەم وڵات، لە دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر ڤاکسینێک، کە لە یەککاتدا هەردوو جۆری ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن و وکۆڤید-19 دەکاتە ئامانج.

دەزگای ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمەکانی چاودێری تەندروستی بەریتانیا(MHRA)، ڤاکسینێکی پەسەند کرد. ئەم ڤاکسینە، لەلایەن کۆمپانیای مۆدێرنا (Moderna) بەرهەم هاتووە، کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەرمان و بایۆتەکنەلۆژیایە و بنکەکەی لە کامبریج دایە.

شایەنی باسیشە، ڤاکسینەکە بە جووت-کرۆمۆسۆمی هاوشێوە ناسراوە، کار بۆ بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری تەمەن گەورەکان دەکات. تا ئێستاش هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی جدیی لەسەر سەلامەتی مرۆڤ بۆ ئەم ڤاکسینە نوێیە دەستنیشان نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری ئاژانسەکە ئاکامی زانیارییەکانی تاقیکردنەوە کلینیکیەکان بووە، کە کاردانەوەی بەرگری بەهێزی لە دژی هەردوو ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن ئۆمیکرۆن (BA.1)و لقەکانی تریشی وەک: BA.4) و (BA.5 ڤایرۆسی ڕەسەنی کۆرۆنای ساڵی 2020 دەرخستوو.

زیاد لەمانەش: بێجگە لە کۆمپانیای مۆدێرنا، هاوبەشەکانی فایزەر و بایۆنتێک تاقیکردنەوەی ڤاکسینی mRNA دەکەن، کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆرەکانی ئۆمیکرۆن دەکات.


PM:07:36:16/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت