ئەحمەد دووبەردانی: بە ھەوڵی فڕاکسیۆنی پارتی نزیکەی سێ ھەزار کەس دادەمەزرێن


وێستگەنیوز-

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا ئاشکرایکرد، وەزیری تەندروستی عێراق رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دوو ھەزار و 800 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنووری نەینەوای دەرکردوە دەشڵێت، "پەرلەمانتارانی پارتی لە بەغدا رۆڵیان ھەبوە لەو دامەزراندنەی خەڵکی خۆمان لە سنوری مادەی 140".


ئەحمەد دووبەردانی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی  راگەیاندووە،" دوای ھەولێکی زۆری ئێمە و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق توانیومانە ناوی دوو ھەزار و 800 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنوری مادەی 140 لە پارێزگای نەینەوا بۆ حکوومەتی عێراق بەرز بکەینەوە و پێش ماوەیەک فۆرمی دامەزراندن بۆ ئەو دەرچویانە پڕکراوەتەوە.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا وتیشی" لیستی ناوی دەرچوان رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کراوە و لە ئێستادا پرۆسەی پاکسازی تێدا دەستی پێکردوە، چونکە ھەموو ناوەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت لە ساڵی دەرچوون و پشتڕاستکردنەوەی بروانامەکانیان.

ئەحمەد دووبەردانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" وەزیری تەندروستی لیستی ناوەکانی پەسەندکردوە و تەنیا ماوەتە پرۆسەی وردبینی لە لیستی ناوەکان ئەوەیش کۆتایی بێت ئەگەر ھیچ ناوێک کێشەی نەبێت ھەمویان دادەمەزرێن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق پەرلەمانتارانی پارتیش رۆڵی سەرەکیان ھەیە لەو دامەزراندنە".


PM:07:13:16/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو