سروە عەبدولواحید داوا دەکات سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆماربکرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ سروە عەبدولواحید، داوای لە داواکاری گشتیی کرد، سکاڵا دژ بە حکومەت بجوڵێنێت، تا رێگای لێ بگرن کتێبی خوێندنگاکانی عێراق، لە لوبنان چاپ نەکات.

لەوبارەیەوە سروە عەبدولواحید لە تویتێکدا رایگەیاند: "چاپکردنی کتێبی خوێندنگاکان لە لوبنان، دەروازەیەکی ئاشکرایە بۆ گەندەڵی. لەبەرئەوە داوا لە داواکاری گشتیی دەکەین، سکاڵا دژی حکومەت بجوڵێنێت و نەهێڵێت کتێب لە لوبنان چاپ بکات.

هەروەها سروە عەبدولواحید نووسیویەتی: "زۆربەی چاپخانەکانی لوبنان ئەهلین، چاپخانە ئەهلییەکانی خۆمان زیاتر شایەنی ئەو کارەن، ئەگەر پارەکانتان لێ زیادە و ناتانەوێت چاپخانەکانی حکومەت بەکاربهێنن، کە بە ملیۆنانتان تیادا خەرج کردووە، لەناویشیاندا تۆڕی راگەیاندن".


PM:04:04:16/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت