عهلی حهمه ساڵح: راگرتنی داگیركاری زهوی له سلێمانی بههێزی ئهمنی كارێكی باشه
عهلی حهمه ساڵح
وێستگهنیوزـ
عهلی حهمه ساڵح، پهرلهمانتاری كوردستان رایگهیاند، له سلێمانی 45 ههزار پارچه زهوی له سلێمانی داگیركراوه و راگرتنی ئهو داگیركاریهش به هێزی ئهمنی كارێكی باشه، دهشڵێ، "سهرۆكی یهكێتی و جێگری سهرۆكی حكومهت بهڵێنی چارهسهركردنی كێشهكهیان داوه".
عهلی حهمه ساڵح له پۆستێكدا نووسیویهتی: "45 هەزار پارچەزەوی لە سلێمانی داگیرکراوە دۆسیەکەم خستووەتە بەردەم سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی چارەسەر کردنیانداوە".
باسی لهوهشكردووه: لەماوەی رابردودا چەندین جار یاداشت و بەدواداچوونیان کرد بۆ داگیرکردنی نزیکەی (45 هەزار پارچە) زەوی لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی دیکە. لە سلێمانی..
لە چەند رۆژی رابردودا جارێکی دیکە دۆسیەکەم خستەوە بەردەم سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی: چارەسەر کردنیاندا.
ئهوهشی وتووه: "ئێستا کە ئەم پرۆسە راگیراوە کارێکی باشە، دەبێت ئەوەشی داگیرکراوە بگەڕێتەوە، ئەوەشی دەستدرێژیە بۆ سەر ماستەر پلان و شوێنە خزمەتگوزاریەکان لاببرێت و بگەڕێتەوە.. وەک چۆن بۆ داگیرکاری رەخنەمان هەبوە.. گەڕاندنەوەش بە کارێکی باش دەزانین".
دهشڵێت: "ناکرێت دەیان هەزار فەرمانبەر چەندین ساڵە چاوەڕێی پارچەیەک زەویەک بن پێیان نەدرێت و چەند بەرپرسێکیش بەبەهای سەدان ملیۆن دۆلار زەوی بفرۆشن".
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی کۆماندۆی کوردستان لە شەقامی سالم جوڵێندران و چوونە ناو شارەوانیی سلێمانییەوە. لەوبارەیەوە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بۆ رێگریکردن بووە لە داگیرکردنی چەند پارچە زەوییەک.
لە روونکردنەوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستاندا هاتووە: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومییەوە، لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە، جوڵە بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانیی سلیمانی.
هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، پرسەکە پەیوەستە بە ململانێی بەرپرسانی باڵای حزبییەوە لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی زەویییەکانی شارەوانی و ئەو پڕۆژانەی کە شارەوانی دەیدات بە وەبەرهێنەرەکان.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون کە دەستدرێژی دەکەنە سەر موڵک و ماڵی گشتی. ئێمەش داوامانکردووە پۆلیسی شارەوانی ژمارەیان زیادبکرێت تا موڵک و ماڵی دەوڵەت و بژێویی هاوڵاتیان بپارێزن".
هەروەها وتیشی: "کۆمەڵێک کۆشک و موڵک و ماڵی شارەوانی هەیە، بە زیادکردنی ئاشکرا دەدرێت بە هاوڵاتیان، بەڵام کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون، بوونەتە مافیا بەسەر هاوڵاتیانەوە و دەستدرێژی دەکەنە سەر موڵک و ماڵی دەوڵەت و کۆمەڵێک دەموچاو پەیدابوون، بە ناوی حزب و بەپرسانەوە بەزۆر سەرانە لە خەڵک وەردەگرن. بۆیە داوای ئەو هێزەمان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنمان".
جێگای ئاماژەیە هێزەکە لە نزیکەی 15 ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو کە لە دوای کاتژمێر نۆ و نیوەوە چوونەتە شارەوانیی سلێمانییەوە.
PM:02:50:16/08/2022
ئهم بابهته 1296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت