موراد ساڵه‌یی ئازاد كرا
موراد ساڵه‌یی
وێستگه‌نیوزـ
دوای ده‌ستگیركردنی بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه، موراد ساڵه‌یی چالاكوان ئازاد كرا.
نه‌به‌ز ره‌شاد، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له هه‌ولێر رایگه‌یاند، موراد ساڵه‌یی، یه‌كێك بوو له‌و چالاكوانانه‌ی كه كۆتایی مانگی رابردوو ویستیان له پاركی شانه‌ده‌ری هه‌ولێر ناڕه‌زایه‌تی دژی بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن توركیاوه ده‌رببڕن، له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كیدا به‌ناوی هۆگر حه‌یده‌ر، مۆبایله‌كانیان لێسه‌ندرا.
باسی له‌وه‌شكرد، رۆژی 27ی ته‌مموزی 2022، هه‌ردووكیان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان سه‌ردانی ئاسایشی هه‌ولێریان كرد و هه‌ردووكیان ده‌ستگیر كران، ئه‌مڕۆ موراد ساڵه‌یی ئازاد كرا و هۆگر حه‌یده‌ر هێشتا ماوه‌ته‌وه.
PM:02:21:16/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت