سوبحی مەهدی:
نابێت دەستگیرکردن و فشاره‌كان ستافی وێستگه نیوز ساردبكاته‌وه له گه‌یاندنی په‌یه‌مه‌كه‌یان
وێستگه نیوز- سلێمانی
دوای دەستگیرکردنی ستافی رۆژنامەوانیی وێستگەنیوز لە خۆپیشاندانەکانی ٦ی ئەم مانگەدا، ئەمڕۆ لە سەردانێکیدا بۆ وێستگەنیوز، کەسایەتی چەپ و ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی شیوعی کوردستان سوبحی مەهدی، پاڵپشتیی خۆی بۆ میدیای ئازاد دووپاتکردەوە و سەبارەت بە دەستگیرکردنی ستافی رۆژنامەوانیی وێستگەنیوزیش، نیگەرانیی خۆی دەربڕی.
لە سەردانەکەیدا سوبحی مه‌هدی ئاماژەی بەوەدا، کە دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونەکانی وڵاتانی تر و رابردووی خۆیان وەربگرن و هەوڵنەدەن ئەو پەراوێزی ئازادییەی هەیە، بەزەبری هێز کەم بکەنەوە.
هەروەها سوبحی مه‌هدی سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناڕەزایەتییەکان وتی: خاڵێک کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان شانازیی پێوەبکات، ئەو پەراوێزی ئازادییەیە کە هەیەتی و وتی: لە ئەگەری رێگاگرتن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان، وادەکات خەڵکی ناڕازیی بیر لە شێوازیتر بکاتەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانی، کە دەشێ ئەمەش بەرەو رووداوی چاوەڕواننەکراو و کارەساتمان بەرێت.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی ستافی وێستگەنیوزیش لە خۆپیشاندانەکەی ٦ی ئەم مانگەدا، سوبحی مه‌هدی نیگەرانیی خۆی دەربڕی و هیوای خواست کە ده‌ستگیركردن و فشاره‌كان ستافی وێستگه‌نیوز و میدیای ئازاد و کەسانی بەهەڵوێست، سارد نه‌كاته‌وه لەو پەیامەی لە پێناویدا کاردەکەن.
سوبحی مه‌هدی له‌لایه‌ن سیروان غه‌ریب سه‌رۆكی ده‌زگای میدیای وێستگه و عه‌تا محه‌مه‌د و له‌نیا به‌ختیار ئه‌ندامانی بۆردی ده‌زگای میدیایی وێستگه، پێشوازیی لێكرا.
سیروان غه‌ریب سوپاسی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی سوبحی مه‌هدی كرد و ڕایگه‌یاند، حزبی شیوعی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی میدیای ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستان، پشگیری و پاڵپشتی كردووه و هه‌میشه له‌به‌ره‌ی ئازادیی راده‌ربڕین و میدیادا بووه.
PM:01:19:16/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت