نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی سپی گه‌یشته 265 هه‌زار دینار
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ هەستیار رەووف
بەرمیلی چاوەڕوانی خەڵک، لە سەرەتای هەندێک لە کۆڵانەکاندا هەڵچنراوە، ترس لە زیاتر گرانبوونی نرخی نەوت لە هەموو ئەو گەڕەکانە هەستی پێدەکرێت کە هەژارنشینەکان تیایدا دەژین، لە زستانی ساڵی پارەوە هەندێک لە بەرمیلەکان هەر پڕ نەبوون.
سالار عه‌بدولقادر، نه‌وت فرۆش له سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: نرخی نه‌وت له ئێستادا له نێوان 250 تا 265 هه‌زار دیناردایه.
وتیشی: "نه‌وتی به‌غدا، كه باشترین كوالێتی هه‌یه و پڵیته ره‌ق ناكات و بۆنی نییه، به‌رمیلێكی به 265 هه‌زار دیناره".
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ی به 250 هه‌زار دیناره نه‌وتی كه‌ركوكه، كه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌غدا.
به وته‌ی ئه‌و نه‌وت فرۆشه، هۆكاری گرانی نرخی نه‌وت بۆ به‌رزی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان و كه‌می نه‌وتی سپی له ناوخۆ گه‌ڕانده‌وه، له‌و باره‌وه وتی: "پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ ئه‌وه‌نده‌ی به‌نزین و گازوایل ده‌پاڵێون كه خواستی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌نده نه‌وت به‌رهه‌م ناهێنن، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌رزی گه‌رمایه، نه‌وتی سپی خواستی زۆری له‌سه‌ر نییه".
سالار عه‌بدولقادر، نه‌وتفرۆشی ماڵان ئه‌وه‌شی باسكرد: تا وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه نه‌یات نازانرێت نرخی نه‌وت چی به‌سه‌ر دێت.
گرانبوونی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ گرانبوونی بەرهەمەکانی دیکەی سووتەمەنیی وەک بەنزین و گازوایل، ئەم گرانبوونە لە کاتێکدایە کە ئێستا نرخی نەوتی رەش لە بازاڕەکانی جیهان، رۆژانە دێتە خوارەوە.
PM:07:06:15/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت