"ڕێککەوتنی هەڵپەسێردراوی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا دەکات"


وێستگەنیوز-

دیپلۆماتکاران و شرۆڤەکاران و کاربەدەستان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، دەبێت کۆتا پێشنیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران کە لە ساڵی 2015 ئەنجام درا زیندوو بکرێتەوە.


ئەوەش دەخەنەڕوو، ئەم ڕێکەوتنە سوود بە هەردوو وڵات دەگەیەنێت، چونکە بۆ ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن هیچ ڕێگەیەکی ئاشکرا و ئاسان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جگە لەو ڕێککەوتنە نییە.  بەپێی ڕێککەوتنەکەش، ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆی لە بەرامبەر ڕزگاربوون لە سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا سنووردار بکات.

بەکارهێنانی فشاری ئابووری بۆ ناچارکردنی ئێران لەهەمبەر سنووردارکردنی زیاتری بەرنامە ئەتۆمییەکەی، کارێکی قورس دەبێت، وەک چۆن، پێشتر دۆناڵد ترامپ لە ساڵی 2018 دا وازی لەو ڕێککەوتنە هێنا، چونکە وڵاتانی وەک چین و هیندستان بەردەوام بوون و دەبن لە کڕینی نەوتی ئێران.

لە ساڵی 2006 نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا سەرکردایەتی هەوڵێکی دیپلۆماسی کرد لە نێوان ئێران و وڵاتانی (چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا، بەریتانیا و ئەمریکا).

ئاکامی ئەم هەوڵەش، دانانی پلانی گشتگیری هاوبەشی کارکردن بوو JCPOA کە لە 14ی تەمموزی 2015 لە ڤییەنا خرایەگەڕ.ناوەڕۆکەکەشی ئەوە بوو کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران  ئاشتیخوازانە بێت بەو جۆرەش یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکاش گەمارۆکانییان بۆ سەر وڵاتەکە لابدەن.


PM:04:02:15/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو