نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
وێستگەنیوز_
بۆ ماوەی چەند رۆژێکە، نرخی نەوت هاوشێوەی ئاڵتون روو لە دابەزینە و کاریگەری لەسەر هەندێک جوڵەی ئابووری جیهانی هەبووە.
بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 15ـی 8ـی 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 88 سەنت دابەزی و بە 97 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا 84 سەنت دابەزی و بە 91 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕدا بە 1794 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
AM:08:29:15/08/2022
ئهم بابهته 1752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت