له سلێمانی بڕی حهوت تهن و نیو برنج و گوێز و گەنم لەناوبرا
خۆراکە لەناوبراوەکە. وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی
وێستگهنیوزـ
لەیەکێک لە کۆگاکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر برنج و گەنم و گوێز و ئارد و نۆکی خراپبوودا کە ئامادەکرابوو بکرێن بە عەلەف و بدرێن بە ئاژەڵ.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیهتی سلێمانی رایگەیاند: لەبازاڕی ژێرپردەکەی سلێمانی لەیەکێک لە کۆگاکاندا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی وشکەدا کە سەرەڕای ئەوەی شوێنەکەی گونجاو نەبووە و پاشەرۆی زۆری مشک و جرجی تیا بووە، سەرجەمی ئەو خۆراکانەش بەسەرچوون و شیاو نەبوون بۆئەوەی بکرێن بە عەلەفی ئاژەڵ، بۆیە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی کۆگاکە داخراو تەواوی خۆراکەکەنیش لەناوبران.
وتیشی: "لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن".
PM:02:12:14/08/2022
ئهم بابهته 744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت