نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە


وێستگەنیوز_

نرخی نەوت لە دوایین ساتی مامەڵەکان لە بازاڕدا بە رێژەی 2% دابەزی، بەڵام نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ سەرووی 1800 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 47 سەنت دابەزی و بە 98 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا دوو دۆلار و 8 سەنت دابەزی و بە 92 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


AM:09:20:13/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت