کەسایەتییەکی دیاری تاڵیبان کە دژی داعش بوو لە تەقینەوەیەکدا کوژرا


وێستگەنیوز_

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان روویدا و لە ئەنجامدا کەسایەتییەکی دیاری بزووتنەوەی تاڵیبان کوژرا. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی 8ـی 2022، خالید زەدران، وتەبێژی پۆلیسی کابول رایگەیاند، تەقینەوەیەک روویداوە و  تێیدا رەحیموڵڵا حەقانی لە مەدرەسەکەی کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
رەحیموڵڵا حەقانی، کەسایەتییەکی دیاری بزووتنەوەی تاڵیبان بوو و، بەوە ناسراو بووە کە زمانێکی زۆر تووندی بەرامبەر رێکخراوی داعش بەکاردەهێنا؛ ئەو هەروەها پێیوابوو، دەبێت رێگە بە کچان بدرێت بچنە قوتابخانە و بخوێنن. 
 
ئەو کەسایەتییە لە ماوەی رابردووشدا لە دوو هەوڵی کوشتن رزگاری ببوو، یەکێکیان لە ئۆکتۆبەری 2020دا بوو لە پاکستان. 


PM:07:00:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت