نوێترین زانیاری سەبارەت بە دواهەمین ڕووداوی نقوم بوونی یەختێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا


وێستگەنیوز_

بەمەبەستی ئاڵوگۆڕای زانیاری و بەدواداچوون لە سەر ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی لە ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لەدەریای ئیجەدا بیسەروشوێن بوون، شیخ حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان بەهاوکاری لەگەڵ کونسولخانەی عێراق لە وڵاتی یۆنان هەوڵیان داوە زانیاری لەسەر کۆچبەرە رزگاربووەکان بخاتەڕوو و رایگەیاند، "سەرجەم ئەو کۆچبەرانی ڕزگاربووی ڕووداوەکەن هیچیان نە هاوڵاتی کوردن نە عێراقین."

ئەمرۆ پێنجشەممە ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای روانگە رایگەیاند، نوێترین زانیارییەکان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی کەناراوەکانی یۆنانیان پێ ڕاگەیاندراوە و نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاندووە، "سەرجەم ئەو کۆچبەرانی ڕزگاربووی ڕووداوەکەن هیچیان نە هاوڵاتی کوردن نە عێراقین بەمەبەستی دیاریکردنی ناسنامەی بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە پۆلیسی دەریاوانی کەناراوەکانی یۆنان پێی راگەیاندووە لە ئیستادا هیچ زانیارییەکی فەرمی نییە لەبەردەستدا کە بێسەروشوێنبووەکان هاوڵاتی عێراقی بن."

ئاری جەلال دەڵێت، "تا ئێستا هیچ خانەوادەیەکی عێراق و کورد ناو و ناسنامەی کەسوکاریان لە ئۆفیسی سەرەکی و نوێنەرایەتییەکانی لوتکە تۆمار نەکردووە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەکاتی هەر ڕووداوێک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگای کۆچی نایاسایی کە ڕوویدابیت کاتی ویستتوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی قوربانییەکان، بەو پێیەی سەرجەم کۆچبەران بە نایاسای کۆچ دەکەن و هیچ لایەنێکی فەرمی ئاگادار نییە لە بوونی ژمارەی دروست لە ناو یەختەکان و ناسنەمی ڕاستەقینەیان."

هەروەها دەزگای لوتکە کەسوکاری کۆچبەرانی کورد و عێراقی ئاگادار دەکاتەوە کە "نەکەونە داوی هیچ گروپ و باندێک بەناوی لایەنی پەیوەندیدار تایبەت بە کۆچبەران و پەنابەران کە سۆراخی ڕۆڵەکانیان بۆ بکەن."

ئاشکراشیکردووە کە، "نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە و کونسولخانەی عێراق لە یۆنان بە فەرمی بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان."


PM:04:27:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت