لە بەریتانیا ئەندامێکی داعش دەستگیرکرا
ئاین دیفیسی
وێستگهنیوزـ
بە تۆمەتی کاری "تیرۆریستی" پۆلیسی بەریتانیا کەسێکیان دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارە بەوەی سەر بە شانەیەکی تووندڕەوی سەر بە داعشە و کەسانی بە بارمتەگیراویان کووشتووە.
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، ئاین دیفیسی، تهمهن 38 ساڵی لە دایکبووی رۆژئاوای لەندەن، کە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە داعش ماوەی حەوت ساڵ و نیو لە تورکیا زیندانیی بووە، کاتێک لە تورکیاوە گەیشتوهتە فڕۆکەخانەی لۆتۆن لە بەریتانیا، پۆلیس دەستگیری کردووە.
پێشتریش لەکاتی دادگاییدا، دیفیس رەتیکردبووەوە بەشێک بووبیت لەو شانە تووندڕەوەی ئەندامەکانی بەهۆی شێوازی قسەکردنە ئینگلیزییەکەیانەوە بەناوی تیپی موسیکی (بیتلێز) ناسرابوون.
لە ئێستادا دیفیس لە ناوەندێکی پۆلیس لە باشووری لەندەن دەستبەسەرە.
AM:10:35:11/08/2022
ئهم بابهته 1928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت