سوپای ئیسرائیل: 19 ئەندامی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیمان دەستگیرکرد
وێستگەنیوز_
لەدوای پێکدادانەکانی رۆژی هەینیی نێوان هێزە فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان، سوپای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە 19 ئەندامی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی‌یان لە کەرتی رۆژئاوا دەستگیرکردووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ئابی 2022 ئاشكرایكردووه، چەند ئۆراسیۆنێکی تایبەتیان بە مەبەستی دەستگیکردنی ئەندامانی بزووتنەوەی جیهانی ئیسلامی لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هێزه‌كانیان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه 19 كه‌سیان ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی بوون.
پاش هێرشەکان، ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كه‌یان له دژی پێگه‌كانی جیهادی ئیسلامی له کەرتی غەززە به‌ناوی (فەجرولسادق) به‌رده‌وامه و باری له‌ناكاویشیان له‌ناوخۆی ئیسرائیل راگه‌یاندووه.
دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە کەرتی غەززە بۆردومانکرد و لە ئەنجامدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 79 کەسی دیکەش برینداربوون، ئەوە بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە. لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکەیان بۆ سەر کەرتی غەززە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ئەندامی گروپی جیهادی ئیسلامی بوون.
دوای ئەوەش گروپی جیهادی ئیسلامی رایگەیاند، 100 موشەکی لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و جەختی کردەوە لەوەی، "تەنیا وەڵامدانەوەیەکی سەرەتایی ئەو بۆردوومانە بوو کە ئیسرائیل کردیە سەر کەرتی غەززە."
AM:09:14:06/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت