سه‌در: عێراق پایته‌ختی شیعه‌گه‌رێتییه و پێویسته ئه‌وانی دیكه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه
وێستگەنیوز_
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكی له باره‌ی یه‌كڕیزی ناو ماڵی شیعه بڵاوكرده‌وه و دەڵێت، "عیراق پایتەختی شیعەگەرێتییە."
سەدر لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، "یه‌كڕیزی ناو ماڵی شیعه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای روون و به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت و خۆشه‌ویستی نیشتمان و بێزراندنی شوێنكه‌وته‌یی و چاكسازی راسته‌قینه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بێت."
دەشڵێت: عێراق پایته‌ختی یه‌كه‌می شیعه‌گه‌رێتییه و ئه‌مه‌ش مانای وایه پێویسته ئه‌وانی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، نه‌ك عێراق ببێته پاشكۆی ئه‌وانی دیكه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سەرۆکی رەوتی سەدر ستایشی حه‌شدی شه‌عبی كردووه و رایگه‌یاندووه، "حه‌شد له بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نزیكتره و زۆرتر پابه‌ندن به ته‌قلیدكردنی هه‌ردوو شه‌هیدی ئالی سه‌در."
PM:08:22:04/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت