بانکی نێودەوڵەتیی: لە دوو مانگی رابردوودا نرخی کەلوپەل لە عێراق لە 7% بەرزبوه‌تەوە


وێستگه‌نیوزـ

لە راپۆرتێکدا بانکی نێودەوڵەتیی، لەبارەی ئەو هەڵئاوسانە زۆرەی، زۆر لەو وڵاتانەی گرتوه‌تەوە، کە داهاتیان نزم یاخود مامناوەندە، هۆشدارییدا. ئاماژەشی بەوە کرد، کە نرخی کەلوپەل لە عێراق، بە بڕی 7% زیادی کردووە.


لە راپۆرتەکەی بانکی نێودەوڵەتیی، ئاماژە بەوە کراوە، کە لوبنان لەسەر ئاستی جیهان، بە پلەی یەکەم دێت لە هەڵئاوسانی ئابووریی و بەرزبوونەوەی نرخدا. بەمەش کەوتە پێش زیمبابۆی، کە لە پلەی دووهەمدا و فەنزوێلاش لە پلەی سێهەمدان. ئەمەش ئەوئاڵەنگارییە زۆرە پیشان دەدات کە لەبەردەم لوبناندایە تا ئەو دۆخە تێپەڕێنێت. لەکاتێکدا بەدەست قەیرانێکی سەختی ئاساییشی خۆراکەوە گیرۆدەیە.
 
هەروەها بانکی نێودەوڵەتیی هۆشداریدا لە مەترسیی بەردەوام بوونی هەڵئاوسانی زۆر، لەو وڵاتانەی داهاتیان کەم یاخود مامناوەندە. لەوبارەیەوە لیستی ناوی 10 لەو وڵاتەنەی بڵاوکردەوە، کە هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخ کاریگەریی لەسەریان هەبووە.

بەپێی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتییش بۆ ساڵی 2022، نرخی خۆراک و خواردنەوە کحولییەکان لە زۆر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی  ناوەڕاست لە بەرزبوونەوەدان، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوودا.

هۆکاری سەرەکیی ئەمەشی گێڕاوەتەوە بۆ جەنگیروسیا و ئۆکرانیا، بەوپێیەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ناوچەکانی دەریای رەش دەبەستن بۆ گەنم و رایگەیاند: "جەنگی ئۆکرانیا لە رووی قەیرانی خۆراک و کەڵەکەبوونی و قەرزەوە، هەڕەشە لە وڵاتە هەژارەکان دەکات".

جێگای ئاماژەیە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە گەنم وەک خۆراکێکی سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە نرخەکەی لە: میسر بە بڕی 24،2%، مەغریب 9،5%، عێراق 7،6% لوبنان 216%، سوریا، 71% یەمەن 43% و فەلەستینیش 8،1% بەرزبوه‌تەوە.


PM:03:35:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت