وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانی بە گون و گورچیلەوە راگەیاند


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەرداگرتنی بازرگانییەکی گونی لەگەڵ ئۆکرانیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە نرخی هەر گونێک لە دەرەوەی عیراق دەگاتە هەشت دەفتەر دۆلار.


عەمید ویسام ئەلزوبەیدی، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی دژە بازرگانیكردن لە كەرخ، لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی عیراقی رایگەیاند، "نرخی هەر گونێک لە دەرەوەی عیراق دەگاتە 80 هەزار دۆلار و نرخی هەر گورچیلەیەکیش دەگاتە 33 هەزار دۆلار".

ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرینەی بازرگانییەکان بە مرۆڤەوە سەرنجیان لەسەر فرۆشتنی گورچیلەیە، دەشڵێت، "دەستمان گرتووە بەسەر فرۆشتنی گوندا لەنێوان عێراق و ئۆکرانیادا".

ئەلزوبەیدی باسی لەوەشکردووە، کە مەفرەزەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە هەموو نەخۆشخانەیەکدا بوونیان هەیە کە چاندنی ئەندامەکانی جەستەی ئەنجامدەدەن و جەختیشیکردەوە کە وەزارەتی ناوخۆ لەودیو سنورەکانەوە کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چەندین کەس هەیە کە وەک دەڵاڵ کاردەکەن بۆ بازرگانیکردنی بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە، و دەشڵێت، "هەموو ئەو لاپەڕە ئۆنڵاینانەی پەیوەستن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە راگیراون و ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەم دواییانەدا زیادی کردووە".


AM:10:32:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت