وەزارەتی تەندروستی 14 جۆر شیری منداڵی قەدەغەکرد
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی چەند جۆرێک شیری منداڵ لەبازاڕەکانی هەرێمدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستییهکانی هەرێم کراوە لە رێگەی تیمەکانیانەوە دەست بەسەر ئەو جۆری شیری منداڵەندا بگیرێن کە تۆمار نین و نوسراوی رێگەپێدانی نییە.
باس لەوەشکراوە، ژمارەی ئەو جۆرە شیرانە بریتین لە 14 جۆر و بەشێکی زۆریان لە وڵاتانی بەڕیتانیا و ئەمریکاوە هاوردەکراون.
PM:11:44:05/07/2022
ئهم بابهته 2028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت