وه‌زیری دارایی هه‌رێم: داهاتی هه‌رێم زیادی كردووه و هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر له باره‌ی مووچه‌وه ده‌بیستن
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ندێ رێكاری ئیداری‌یان له سلێمانی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاکە زیاد بكات، ده‌شڵێت، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان كردووه به ماڵ له‌سه‌ر حكومه‌ت، باس له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر هه‌یه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن_ی میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند: سەدا 50ی داهاتی نه‌وت دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی کە گه‌یشتووه‌ته 500 ملیۆن دۆلار، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش داهاتی هه‌رێم زیادی كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "داهاتی نانه‌وتی گه‌یشتووه‌ته 287 ملیار دینار"، ده‌شڵێت: "دوێنێ لەگەڵ جێگرى سەرۆکى حکومەت کۆبوونەتەوە بۆ
زیادکردنى داهاتى سلێمانى و رێکارى نوێ دەگرنەبەر لەو بارەیەوە، لەوانە
ئاسایش و پۆلیس دەستوەردان لە کاروبارى گومرگى نەکەن".
وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت پشت به‌تواناو داهاتی خۆی ببه‌ستێت".
ئاوات شێخ جەناب باسی لەوەشکرد: "لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێک دەدرێن و هەواڵی خۆش دەبیستن".
باسی له‌وه‌شكرد: تا ئێستا دوو ئیداره‌یی هه‌یه و هه‌ڵده‌ده‌ن نه‌مێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان خۆیان بڕیاریانداوە وەڵامی میدیاکان بدەنەوە، له‌مه‌ودوا كۆمپانیای دیلۆت مانگانه راپۆرتی خۆی له باره‌ی داهاتی نه‌وته‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد: "پاشه‌كه‌وتی مووچه‌مان كرد به قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ و لەکاتی پاکتاوکردنی قەرزەکان لەگەڵ به‌غدا یه‌كلا ده‌بێته‌وه".
وتیشی: "به‌پێی یاسای چاكسازی دوو مووچه‌و سێ مووچه‌مان نه‌هێشتووه و شتێك نه‌ماوه به‌ناوی مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان"
PM:10:34:05/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 10144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت