له‌ به‌غدا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ده‌ستگیر كرا

‌ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی عیراق، فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌نیوزـ

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی‌ عیراق، دەستگیرکردنی پێنج چەکداری‌ داعشی‌ راگەیاند، لەنێویاندا سەرکردەیه‌كی رێکخراوەکەی به‌ناوی "ئەبو عەلی بەغدا"ی تیابوو.  


یەحیا رەسوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: لەئۆپراسیۆنێکدا لەبەغدا سەرکردەیەکی‌ داعش بەناوی‌ "ئەبو عەلی بەغدا" دەستگیركرا، كە بەشداری لە جێبەجێکردنی ژمارەیەک تاوانی قێزەون دژی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان کردووە.  

وتیشی‌: "هەروەها لە پارێزگاکانی ئەنبار، کەرکوک، سەڵاحەدین چوار تیرۆریست دەستگیرکران، هاوکات ئەندامێکی‌ داعش لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی‌ پارێزگاکە". 


PM:09:53:05/07/2022






ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت