سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق دوو ترلیۆن دیناری بۆ پێشینەی خانوبەرە تەرخانکرد


وێستگه‌نیوزـ

سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق رایگەیاند، لە پلاندانیاندایە تا کۆتایی ئەمساڵ بڕی دوو ترلیۆن دینار تەرخان بکەن وەک پێشینەی خانوبەرە بۆ هاوڵاتیان و مووچەخۆران.

حسین عەبدوعەلی عەتێبی، جێگری بەڕێوه‌بەری گشتی سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاندووە، پارەکە وەک قەرزی دروستکردنی یەکەی خانووبەرە دەدریتە هاوڵاتیان.

سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق سەربە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونە لە زاری جێگری بەڕێوەبەری سندوقەکەوە رایگەیاند، بڕی پارە تەرخانکراوەکە بۆ پێشینەی خانوبەرەیە بۆ هاوڵاتیان و تا کۆتایی ساڵ بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا تا ئێستا 737 ملیار دیناریان وەک پێشینە داوە بە هاوڵاتیان بۆ بەڕێوەبردنی 33 هەزار مامەڵەی خانووبەرە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیە تەرخانکراوی بانکی ناوەندیی و خۆیشی دەبینێتەوە لە پێنج ترلیۆن دینار و سەرجەم پارێزگاکانی عیراق جگە لە هەرێمی‌ دەگرێتەوە بەپێی ریژەی دانیشتوان و رێژەی هەژاریی، کە هەموو کەسێکی‌ ئارەزوومەند دەگرێتەوە فەرمانبەر بن یاخود هاوڵاتی‌.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە هەرێمی‌ کوردستان لە ساڵی‌ 2014ەوە سەرجەم پێشینەکان بە بیانووی‌ قەیرانی‌ داراییەوە راگیراون.


PM:09:28:05/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت