پۆلیسی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌كدا گرت

‌چەکە دەستبەسەردا گیراوەکان

وێستگه‌نیوزـ

لە سلێمانی‌ رووداوێکی‌ تەقەکردن روویدا و پۆلیسیش رایگه‌یاند، دەستیان بەسەرداگرتنی‌ چەندین پارچە چەکدا لەماڵێکدا گرتووه‌.  

بەپێی راگەیەنراوێکی‌ پۆلیسی سلێمانی، لەدوای ئەوەی رووداوێکی تەقەکردن لەسنوری بنکەی پۆلیسی کوردسات روویداو هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دادوەر فەرمانیدا بەپشکنینی ماڵێک لەسنورەکە، سەرئەنجام تونرا لەناوماڵێکدا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەکێکدا لەوانە:  

یەک کڵاشینکۆف  

دوو تاپڕ  

یەک ڕومانە  

360 فیشەکی کڵاشینکۆف  

30 فیشەکی دەمانچە  

24 فیشەکی تاپڕ  

21 مەخزەنی کڵاشینکۆف  

یەک مەخزەنی حەفتاوپێنجی  

دوو شانەی دەمانچە  

یەک تاقم مەخزەن  

یەک قەمە  

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، لە ئێستا تەواوی چەکەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.


PM:09:10:05/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 4820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو