لیزا فهلهكهدین: پله بهرزكردنهوه و مووچه پاشهكهوتكراوهكان لهگهڵ وهزیری دارایی باس دهكهین
لیزا فهلهكهدین
وێستگهنیوزـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئاشکرای کرد، ژمارەیەک راپۆرت لەبارەی چەند پرسێکی دارایییەوە ئامادە کراون و بڕیارە وەزیری دارایی بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان و فەرمانبەرانی گرێبەست بەڕێوە بچێت.
لیزا فهلهكهدین، ئەندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: "لیژنەی دارایی خەریکی ئامادەکردنی 13 راپۆرتە لەبارەی مافە دارایییەکانی فەرمانبەران و ئەو بابەتانەی رەھەندی دارایییان ھەیە و زۆربەی راپۆرتەکان لە قۆناغی کۆتاییدان لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان و فەرمانبەرانی گرێبەست و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە ماف و شایستەکانی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان''.
وتیشی: "زۆربەی راپۆرتەکان کۆتایییان ھاتووە و لایەنە پەیوەندارەکان بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێن بۆ ئەوەی راپۆرتەکانی پەرلەمان دەوڵەمەند بکرێن و چارەسەرێک بدۆزینەوە''.
لیزا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت بەو پرسانەی سەرەوە دەکات و بۆ ئەوەی ھۆکاریان بزاندرێت و چارەسەرێک بدۆزینەوە لەگەڵ حکومەت، بەتایبەتی گلەیی زۆر لەسەر راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکرێت، لەبەر ئەوە پێشبینی دەکەم کۆبوونەوەی نائاسایی بەڕێوە بچێت''.لیزا فهلهكهدین: پله بهرزكردنهوه و مووچه پاشهكهوتكراوهكان لهگهڵ وهزیری دارایی باس دهكهین
وێستگهنیوزـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئاشکرای کرد، ژمارەیەک راپۆرت لەبارەی چەند پرسێکی دارایییەوە ئامادە کراون و بڕیارە وەزیری دارایی بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان و فەرمانبەرانی گرێبەست بەڕێوە بچێت.
لیزا فهلهكهدین، ئەندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: "لیژنەی دارایی خەریکی ئامادەکردنی 13 راپۆرتە لەبارەی مافە دارایییەکانی فەرمانبەران و ئەو بابەتانەی رەھەندی دارایییان ھەیە و زۆربەی راپۆرتەکان لە قۆناغی کۆتاییدان لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان و فەرمانبەرانی گرێبەست و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە ماف و شایستەکانی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان''.
وتیشی: "زۆربەی راپۆرتەکان کۆتایییان ھاتووە و لایەنە پەیوەندارەکان بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێن بۆ ئەوەی راپۆرتەکانی پەرلەمان دەوڵەمەند بکرێن و چارەسەرێک بدۆزینەوە''.
لیزا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت بەو پرسانەی سەرەوە دەکات و بۆ ئەوەی ھۆکاریان بزاندرێت و چارەسەرێک بدۆزینەوە لەگەڵ حکومەت، بەتایبەتی گلەیی زۆر لەسەر راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکرێت، لەبەر ئەوە پێشبینی دەکەم کۆبوونەوەی نائاسایی بەڕێوە بچێت''.
PM:07:38:05/07/2022
ئهم بابهته 1996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت