بوومهلهرزهیهك له كهلار روویدا
وێستگهنیوزـ
بەگوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، لە کاتژمێر چوار و 43 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆدا بومەلەرزەیەک لە ناوچەی قەسری شیرین و سەرپێلی زەهاو لەنێوان عیراق و ئێراندا روویدا.
لەبارەی رووداوەکەوە سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی رابگەیاند، بومەلەرزەکە چەقهکەی گوندی سەید سەعید بووە و گوڕەکە 4.1 پلەی رێختەر بووە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو ناوچەیەی بومەلەرزەکە تیایدا روویداوە 32 کیلۆمەتر دوورە لە قەزای کەلارەوە.
هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران قوڵی بومەلەرزەکە دوو کلیۆمەتر بووە و لەناوچەکانی کرمانشانیش هەستی پێکراوە.
بومەلەرزە، رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.
PM:06:43:05/07/2022
ئهم بابهته 2732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت