لە پارێزگای دهۆک لەماوەی شەش مانگدا 41 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی دهۆک ئاماری شەش مانگی ڕووداوەکانی هاتووچۆی ئەو پارێزگایەی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگدا 41 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. 

ئازاد تەها، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە 5 ی تەموزی 2022  لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 300 ڕووداوی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای دهۆک ڕوویانداوەو 41 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 بە وتەی ئازاد تەها لە رێکەوتی 1ی کانونی دووەمی تا رێکەوتی 30ی ئەمساڵ، 383 روداوی هاتوچۆ رووداوی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای دهۆک رویانداوە و لەئەنجامدا 41 کەس مردوون"

بەگوێرەی وتەکانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی دهۆک، "لەو ژمارەیەی گیانیان لەدەستداوە 14 کەسیان ژن بوون و 27 کەسیشیان پیاو بوون"


PM:04:52:05/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت