ژنه گۆرانیبێژێك بە پارەیەکی زۆر رێكلام بۆ پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی لە هەولێر ده‌كات
رەحمە ریاز
وێستگه‌نیوزـ
ره‌حمه ریاز، ژنه گۆرانیبێژی عیراقی به 450 هه‌زار دۆلار (45) ده‌فته‌ر رێكلامی بۆ پڕۆژه‌ی (پاڤلیۆن)ی نیشتەجێبوون لە هەولێر كردووه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە وێستگەنیوزی راگەیاند: رەحمە ریاز، ژنه گۆرانیبێژی عیراقی هه‌فته‌ی رابردوو هاتووه‌ته هه‌ولێر، رێكلامی بۆ پڕۆژه‌ی (پاڤلیۆن)ی نیشتەجێبوون كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و ژنه گۆرانیبێژه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رێكلامه بازرگانییه‌ی كردوویه‌تی بڕی 450 هه‌زار دۆلار (45) ده‌فته‌ری وه‌رگرتووه.
پاڤلیۆن گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونه له شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر رووبه‌ری ملیۆنێك و 705 هه‌زار دووجا دروست ده‌كرێت، 850 ڤێلاو خانوو، 30 باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون له خۆ ده‌گرێت.
PM:04:52:04/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 5408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت