دوو كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
دوو تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە
وێستگه‌نیوزـ
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كرد.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ڕ. ڕ.) و (د. ح.) دەستگیر کرد.
باسی له‌وه‌شكرد: لەکاتی بینینی هێزەکانی پۆلیس هەوڵی راکردنیان دابوو، بەڵام دەستگیر کران، لە کاتی دەستگیر کردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (BMW) و ماددەی هۆشبەر تەرازوی کێشانی ماددەکە و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکە و دوو دامربۆکس داگیرا و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کران.
PM:04:13:04/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 2100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت