ئەمساڵ حكومەتی هەرێم بڕی پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دیناری بۆ مووچە خەرجكردووە


وێستگەنیوز_

بەپێی زانیارییەکان داھاتی حکومەتی ھەرێم زیادیکردووە و دەتوانێت مانگانە بەبێ پارەکەی بەغداد مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات.

بەپێی زانیارییەکان، تەنھا لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی ھەرێم بڕی پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرجکردووە.

لە بەدواداچوونەکاندا دەرکەوتووە، حکومەتی ھەرێم لەو بڕە پارەیە تەنها 400 ملیار دیناری لە بەغدا وەک پێشینە وەرگرتووەو تەواوی پارەکەی دیکەی کە پێنج ترلیۆن دینارە خۆی لە داھاتی فرۆشی نەوت و داھاتی ناوخۆ دەستی کەوتووە.

بەوەش دەردەکەوێت لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داھاتی ناوخۆوە ، حکومەتی ھەرێم توانیویەتی بەبێ پارەکەی بەغدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات ، چونکە ماوەی لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نا دەستوریی بونی یاسای نەوت و غازی ھەرێم ، بەغداد ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ ھەرێم نەناردووە. 


PM:02:52:04/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو