رێگە بە فڕۆکەیەکی ئێرانی نادرێت لە هەولێر بنیشێتەوە


وێستگەنیوز_

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رێگە بە فڕۆکەیەکی ئێرانی نادرێت بنیشێتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێریش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

 
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند: "بڕیاربوو ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێرانی، كه‌ بەنیاز بووە یەکەم گەشت لە شاری ورمێ-وە بۆ هەولێر ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی چەند رێکارێکی یاسایی رێگەیان بە نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نەداوە".

وتیشی: "چوار رۆژە داوامان لە هێڵی ئاسمانی ئاتای ئێرانی کردووە، زانیاری تەواو لەبارەی فڕۆکەکە و سەرنشینەکان و ئەو بارەی هەڵگرتووە، بدات، وەک رێکارێکی یاسایی و ئاسایی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام هێڵی ئاسمانییە ئێرانییەکە رەتیکردووەتەوە زانیارییەکان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بدات، بۆیە رێگە بە نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە نەداوە".
 


PM:01:58:04/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 3428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت