قوباد تاڵه‌بانی دوو نه‌خۆشخانه‌ له‌سلێمانی ده‌كاته‌وه‌


وێستگەنیوز_

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3-7-2022، به‌ بەشداری وه‌زیری ته‌ندروستی و بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو نه‌خۆشخانه‌ له‌شاری سلێمانی كرده‌وه‌، كه‌ نه‌خۆشخانه‌كان بریتییه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی و نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا تا قۆناغی دوای كۆرۆناو به‌ ئێستاشه‌وه‌ به‌بوونی نه‌خۆشی كۆلێراوه‌ كه‌رتی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی توانیویانه‌ كه‌رته‌ به‌ئاستێكی به‌رز رایبگرن و خۆڕاگربن، كه‌ جێی ده‌ستخۆشییه‌و من سوپاسی ماندووبوونیان ده‌كه‌م.

وتیشی، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ توانیمان دوو نه‌خۆشخانه‌ بۆ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی به‌ باشترین شێوه‌ بكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی شایه‌نی ئه‌و خۆراگریه‌ن كه‌ هه‌یانه‌.


PM:04:12:03/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 2656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت