یوتیوبەرێکی جیهانی لە تەمەنی 23 ساڵیدا گیانیلەدەستدا


وێستگەنیوز_

تەکنۆبلەید، یوتیوبەرێکی ماینکرافت بوو، کە ملیۆنان بینەری هەبوو، لە تەمەنی 23 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانیلەدەستدا.

خێزانەکەی رۆژی هەینی 1ـی تەمووزی 2022، ڕایانگەیاند، تەکنۆبلەید لە تەمەنی 23 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، دوای  ساڵێک ململانێیەکی سەخت لەگەڵ شێرپەنجەدا.

تەکنۆبلەید لە ماوەی کەمتر لە 10 ساڵدا نزیکەی 11 ملیۆن بەشداربووی لە یوتیوب کۆکردەوە.لە ڤیدیۆیەکی یوتیوبدا بە ناونیشانی "so long nerds"، باوکی یوتوبەرەکەی ماینکرافت پەیامی کۆتایی کوڕەکەی لەگەڵ بەشداربووانیدا بڵاوکردەوە.

پەیامەکە دەڵێت، "سڵاو لە هەمووان، تەکنۆبلەید لێرەیە، ئەگەر سەیری ئەمە دەکەیت. من مردووم." لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا، تەکنۆبلەید کە ناسنامەی خۆی تا ئەو کاتە بە نهێنی هێشتبۆیەوە، ئاشکرای کردووە کە ناوی راستەقینەی ئەلێکس بووە. هەروەها سوپاسی هەوادارانی کرد بۆ پشتگیریکردنی بابەتەکانی، کڕینی کاڵا بوون بە ئەندام لە کەناڵەکانی و بە پێکەنینەوە وتی: " خوشک و براکانم وا دەچنە کۆلێژ."

جەختیشی کردەوە لەوەی، " ئەگەر سەد ژیانی دیکەم هەبوایە، پێموایە جارێکی تریش هەڵمدەبژارد ببمە تەکنۆبلەید، چونکە ئەو ساڵانە خۆشترین ساڵەکانی ژیانم بوون. هیوادارم ئێوەی بەڕێز چێژتان لە بابەتەکانم وەرگرتبێت و هیوادارم هەمووتان ژیانێکی درێژ و خۆشگوزەرانتان هەبێت." 

لە ماوەی کەمتر لە دە ساڵدا، تەکنۆبلەید نزیکەی 11 ملیۆن بەشداربووی یوتیوب و 3.7 ملیۆن فۆڵۆوەری لە تویتەر کۆکردەوە.


PM:01:56:02/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 4160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو