مامۆستایه‌كی ئاینی دهۆك له وتاربێژی دوور خرایه‌وه
مەلا شڤان حه‌مودی
وێستگه‌نیوزـ
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له حكومه‌ت گرتبوو، مامۆستایه‌كی ئاینی له دهۆك له وتاربێژی دوورخرایه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی دهۆكیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن بكات ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ وتاربێژی.
مەلا شڤان حه‌مودی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی (مه‌لحه‌م محێ) له وتاری هه‌ینی رابردوو ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتبوو.
له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا مه شڤان وتبووی: "کاتێێک دەنگی هەژاران به‌رز ده‌بێته‌وه، کەواتە زوڵم هەیە کاتێك هاوڵاتی پارووییەک نانی نەبوو، کەواتە زوڵم هەیە.. کاتێك هاوڵاتیان رێگه‌ی ئه‌وروپایان گرته‌به‌ر كه‌واته زووڵم هه‌یه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌مڕۆ مه‌لا شڤان به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی وتاری هه‌ینی ده‌چێته مزگه‌وته‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی دراوه له وتاربێژی، رێگه‌ی پێنه‌دراوه وتاری هه‌ینی بخوێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی دهۆك رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر مه‌لا شڤان حه‌مودی داوای لیَبووردن بكات، ده‌خرێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
PM:04:21:01/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت