شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سبەینێش بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.  

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هه‌ینی 1ی ته‌مموزی 2022، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە.   

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "خێرایی‌ با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/ س لە هەندێک ناوچە چالاکتر دەبێت و زیاد دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ س".   

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەروەها سبەینێ شەممە 2ی حوزه‌یرانی 2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بە هۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.  

بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە نزم دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو و بەمشێوەیە دەبێت:  

هەولێر: 41  

سلێمانی: 40  

دهۆک: 40  

کەرکوک: 44  

هەڵەبجە: 41  

سۆران: 37  

راپەرین: 40  

گەرمیان: 44 .


AM:11:34:01/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت