بایدن: ئه‌مریكا بوونی خۆی له ئه‌وروپا به‌هێز كردووه
وێستگەنیوز_
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی به‌شداری كردنیان له لووتكه‌ی ناتۆ له مه‌درید رایگه‌یاند، ئه‌مریكا بوونی خۆی له ئه‌وروپا به‌هێز كردووه، له وڵاتانی باڵتیكیش هێزه‌كانیان بڵاوه پێده‌كه‌ن.
سەرۆکی ئەمریکا له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا واشنتن 800 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پۆتین پێی وابوو ده‌توانێت شكست به ئێمه بهێنێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه روویدا".
بایدن ئەوەشی خستەڕوو، "به پۆتینم وت، هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا، ناتۆ به‌هێز و یه‌كگرتوو ده‌كات، ئێمه خاوه‌نی به‌هێزترین ئابوورین له جیهاندا، ئێمه سه‌ركردایه‌تی جیهان ده‌كه‌ین".
لە کۆتاییشدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه کە، "مۆسكۆ 50 ساڵ له‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا، دواكه‌وت".
PM:05:34:30/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت