کۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا ستایشی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كانی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌كات

‌قوباد تاڵەبانی سوپاسی‌ رۆبەرت پاڵەدینۆی کرد کە لەماوەی کارکردنیدا لە هەولێر رۆڵی گەورەی بینیوە



وێستگه‌ نیوز-

كونسڵی‌ گشتی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ستایشی‌ رۆڵی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ كرد لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری لە کوردستان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە رۆبەرت پاڵەدینۆ کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی رۆتین لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم تاوتوێ کرا.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یاندراوێكی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌، قوباد تاڵەبانی سوپاسی‌ رۆبەرت پاڵەدینۆی کرد کە لەماوەی کارکردنیدا لە هەولێر رۆڵی گەورەی بینیوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەشی وەک کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

"لە تەوری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا باسی چۆنییەتی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی رۆتین لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران پلانی حکومەتی باس کرد بۆ گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و رایگەیاند ئامانجی حکومەتە لەڕێی بەهێزکردنی کەرتی تایبەتەوە ژێرخانی ئابوری هەرێم بەهێز بکات و هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێنێت". 

به‌پێی‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووه‌ "لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین  لەم دوایانەدا لەگەڵ وەبەرهێنەران کۆبووەتەوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت کاردەکەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی رۆتین".

لە کۆبوونەوەکەدا کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە لەماوەی رابردوودا هاوکاریان بووە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەمریکا. هەروەها ستایشی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری لە کوردستان. وه‌ك له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌.


PM:05:11:30/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 2176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو