هۆشیار عهبدوڵا: ئهگهر بڕیاره چهكی نایاسایی قهدهغه بكرێت دهبێت پێش هەموو شتێك پارتی و یهكێتی چهك بكرێن
هۆشیار عەبدوڵا
وێستگهنیوزـ
هۆشیار عهبدوڵا، ئهندامی خولی پێشووی پهرلهمانی عیراق رایگهیاند، ئەگەر قەرار بێت چەکی نایاسایی قەدەغە بکرێت دەبێت پێش هەموو جێگا و لایەک پارتی و یەکێتی چەک بکرێن، چونکە حزب بە گوێرەی یاسا نابێ چەکدار بێ! کە چەکداری هەبوو دەبێتە میلیشیا.
ئهمڕۆ مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: ئەمڕۆ داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهشڵێت: "ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت رادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک رێک دەخرێتەوە".
دوای پهیامهكهی مهسرور بارزانی، هۆشیار عهبدوڵا پهیامێكی بڵاوكردهوه و دهڵێت: "ئەگەر قەرار بێت چەکی نایاسایی قەدەغە بکرێت دەبێ پێش هەموو جێگا و لایەک پارتی و یەکێتی چەک بکرێن، چونکە حزب بە گوێرەی یاسا نابێ چەکدار بێ! کە چەکداری هەبوو دەبێتە میلیشیا.
دهشڵێت: "کارێکی باشە چەکفرۆشتنی قەدەغە بکەن، بەڵام دڵنیابە خەڵک کێشەی لەگەڵ ئەوانەدا زیاترە کە بە یاسایی چەکیان لە دەستە، کێشە گەورەکە چەکی (بە مۆڵەتە)".
دهقی پهیامهكه:
چەكی (بە مۆڵەت) کارەساتترە یان (بێ مۆڵەت)؟!
ئەگەر قەرار بێت چەکی نایاسایی قەدەغە بکرێ دەبێ پێش هەموو جێگا و لایەک پارتی و یەکێتی چەک بکرێن، چونکە حزب بە گوێرەی یاسا نابێ چەکدار بێ! کە چەکداری هەبوو دەبێتە میلیشیا، ئەوە لە لایەک.
لە لایەکی ترەوە کارێکی باشە چەکفرۆشتنی قەدەغە بکەن، بەڵام دڵنیابە خەڵک کیشەی لەگەڵ ئەوانەدا زیاترە کە بە یاسایی چەکیان لە دەستە، کێشە گەورەکە چەکی (بە مۆڵەتە).
تەنها سێ نمونە:
1. پاسەوانی بارەگا حزبیەکانی (پدک و ینک) بە حساب بە یاسا و (مۆڵەت) چەکیان لەدەستبوو کەچی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد لە 17ی شوبات و رۆژانیی دوایی.
2. ئەوانەی سەردەشت عوسمانیان شەهید چەک بەدەستانی حزب بوون بە (مۆڵەت) و توانیان بە هەمو بازگەکانی هەرێمدا بیفرێنن.
3. ئەوانەی کاوە گەرمیانیان شەهید کرد چەکداری حزب بوون بە(مۆڵەت) و بەیاسا چەک بەدەست بوون. بگەڕێن بۆ ریشەی زۆرێک لە تاوانەکان چەکی بەکار هاتوو ئەوانەن کە بە یاسا یان (مۆڵەتی حکومی و حزبی) رێگەی پێدراوە. بە کورتیەکەی خەڵک کێشەی لەگەڵ چەکە بە مۆڵەتەکان زیاترە تا بێ مۆڵەت.
ئێوە خۆتان لە بۆنەکاندا دەمانچە دەکەنە دیاری، ئەو دەمانچانە بە بەرچاوی ئێوەوە لە فرۆکەخانەکانەوە داخڵ دەکرێن، بەشێک لەو چەکانەی کە هاوپەیمانان دەیداتە ئێوە وەک حکومەت خەڵک لە بازاڕی رەش کڕیویەتەوە.
پاشان یەکێک لە چارەسەرە بنەڕەتیەکان بۆ کەمکردنەوەی تاوانی کوشتن، کارکردنە بە مەبدەئ و فەلسەفەی (قصاص) کە باڵاترین و دادگەرترین و نایابترین تێگەیشتنە بۆ سزای بکوژ (ولكم في القصاص حياة يا أولي الألباب لعلكم تتقون) (البقره،179).
ئێوە ئەگەر بە جدی پەرۆشی سنوردارکردنی ئەو هەموو تاوانەن، فەرموون جێبەجێکردنی قصاص بخەنەوە واری جێبەجێکردن کە کەس نازانێ بە چ لۆژیکێک راتانگرتوە؟!
هۆشیار عەبدوڵا
PM:04:02:30/06/2022
ئهم بابهته 1992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت