لیوا عەبدولخالق: بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوگه‌کان لە لایەن عێراقەوە دووره له راستیه‌وه
وێستگەنیوز_
عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ڕەتیدەکاتەوە عێراق نیازی هێرش و دەستبەسەرا گرتنی کێڵگەی کۆرمۆر و کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی هەبێت و دەڵێت، "بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌نادات هیچ کێشه‌یه‌ک دروست بێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ‌دا."
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوگه نه‌وتیه‌کان یان گازییه‌کان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نییه و دووره له‌ڕاستیه‌وه، ته‌نها چه‌ند هێزێک هاتبوو بۆ مه‌سح کردنی ئه‌و ناوچانه دوای ئه‌و هێرشانه هه‌ر ئه‌وکات که کاره‌کانی ته‌واو بوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنی خۆی".
لیوا تەڵعەت پێشی وایە ئەو هیرشانە وەک فشارێک بۆ سەر هەرێم بەکاردێت و ئاماژەی بەوەکرد، "بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه نادات هیچ کێشه‌یه‌ک دروست ببێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ‌دا، ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌وانه‌یه فشارێک بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی کورد بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، به‌ڵام وه‌کو مه‌ترسی و هه‌ر شتێک ئه‌وه دووره له‌ڕاستیه‌وه."
جەختی کردەوە لەوەی، "کۆمه‌ڵێک گروپی چه‌کدارن له‌و ناوچانه هه‌یه، هێزی داعش هه‌یه، چه‌ند گروپێکی چه‌کداری دوور له یاسا و دوور له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عێراق هه‌یه، ئه‌وانه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم هۆکارن بۆ ئه‌و ڕووداوانه به‌ڵام له‌سه‌دا سه‌د نازانرێت کێیه."
ئەوەشی خستەڕوو، "له‌به‌ر هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه چه‌کداره نایاساییانه له‌و ناوچانه ئاواته‌خوازین که له داهاتوو ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ی دروستکراوه له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌ستبه‌کار بێت و هه‌موو ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه‌ی که هه‌یه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌وه کۆنترۆڵ بکرێت."
لە کۆتاییشدا دڵنیایی دەدات و وتی، "من ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌کانی عێراقم، هیچ ئاماژه‌یه‌ک یاخود هیچ بڕیارێک یان هیچ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نییه که هێز کۆکرابێته‌وه یاخود هه‌وڵبدرێت هێرش بکه‌نه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی پاڵاوگه یان ئه‌و ناوچانه‌ی کێڵگه‌ی نه‌وت یان کێڵگه‌ی غازی لێیه ئه‌مه دوورن له‌ڕاستی له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا، هه‌رچی ده‌وترێت ته‌نها ڕاگه‌یاندنه که ئه‌وه‌ش دووره له‌ڕاستیه‌وه."
AM:10:13:29/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت