لە شەنگال شەش گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدەدرێنەوە


وێستگەنیوز_

شەش گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنووری شەنگال هەڵدەدرێنەوە، کە بەوتەی شاهیدحاڵان نزیکەی 100کەس لەو گۆڕانەدا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆمەڵکوژ کراون.

ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی شەهیدانی عێراق لە گوندی قنێ-ی سەر بە قەزای شەنگال دەست بە هەڵدانەوەی شەش گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی داعش کرا، کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 100ڕووفاتی تێدا هەبێت.

هەڵدانەوەی گۆڕەکان بە ئامادەبوونی کەسوکاری شەهیدانی فەرمانی 2014ی ئێزدییەکان دەستیپێکرد، هاوکات شاندێکی دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگالیش بەشدارن لە مەراسیمەکەدا.

بڕیارە پاش دەرهێنانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان، سەرجەم ڕووفاتەکان ببرێن بۆ پزیشکی دادی بەغدا و پشکنینی دی ئێن ئەی-یان بۆ ئەنجامبدرێت.

تائێستا 87 گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی داعش لە شەنگال و دەوروبەری دەستنیشان کراون و 34 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە، بە هەڵدانەوەی ئەم گۆڕانەش دەبێتە 40 گۆڕی بەکۆمەڵ کە لەساڵی 2016 بەدواوە دەست بە هەڵدرانەوەیان کرابێت.


PM:08:39:28/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو