لە کەرکوک یەکەم تووشبووی کۆلێرا گیان لەدەستدەدات
كه‌ركوك
وێستگەنیوز_
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، رایگه‌یاند، له كه‌ركوك یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به كۆلێرا تۆمار كرا.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆلێرا له شاره‌كه تۆمار كراون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 17 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆلێرا تۆمار كراون و تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 76 حاڵه‌ت.
دوێنێ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، رایگه‌یاندبوو، 12 حاڵه‌تی كۆلێرا له ناوچه جیاجیاكانی عێراق تۆمار كراون.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، روونیكرده‌وه، له كۆی ئه‌و 12 حاڵه‌ته 8 حاڵه‌تیان له ره‌سافه‌ی به‌غدا تۆمار كراون.
كۆلێرا نه‌خۆشییه‌كی درمییه و له رێگه‌ی ئاوی پیس و به‌ركه‌وتن به پاشه‌ڕۆی مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و سكچوون و رشانه‌وه له دیارترین نیشانه‌كانییه‌تی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی تای خوێنبه‌ربوون له عێراق تۆمار كراون.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا توشبوون به تای خوێنبه‌ربوون گه‌یشتووه‌ته 221 كه‌س و 36 حاڵه‌تیان به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:05:54:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت