له‌ چوار رووداوی هاتوچۆدا پێنج كه‌س بریندار بوون

‌دیمەنێک لە رووداوەکان

وێستگه‌نیوزـ

لە چوار رووداوی هاتوچۆی جۆراو جۆردا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان پێنج کەس برینداربوون و لێکۆڵینەوە لە رووداواکان دەستی پێکردوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 28ی حوزه‌یرانی 2022، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیاندا هاتووه‌: لە قەزای کەلار چوار رووداوی هاتوچۆ روویدا کە تیایدا پێنج کەس بریندار بوون بەشێوەیەک رووداوی یەکەم لە نزیک گوندی (بەرلوت) روویدا ئۆتۆمبیلێکی جۆری (نیسان ناڤارا) وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندار بوو.

ده‌شڵێت: "رووداوی دووم لە ناوشاری کەلار رێگای پشێنەی شار (حەولی) روویدا، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (نیسان ئاڵتیما و ماتوڕسکیلێک سێ تایە) روویدا، كه‌ تیایدا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە و سەر نشینێکی بریندار بوون".

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌، پاشان رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە ناو شاری کەلار روویدا کە تیادا ئۆتۆمبێلی (مینی کوپەر تایبەت) کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بەستونێکی کارەبادا و لە ئەنجامی رووداوەکە سەرنشینێکی بریندار بوو.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "رووداوی چوارەم لە رێگای گوندی (کانی ماسی) روویدا کە ئۆتۆمبیلێکی لە جۆری (نیسان پیک ئاب) وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندار بوو، سەرجەم بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە کەلار و تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردوە".


PM:03:47:28/06/2022


























ئه‌م بابه‌ته 2488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت