بكوژی دوو مامۆستاكه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ستگیر كرا
خوێندکارە تۆمەتبارەکە
وێستگه‌نیوزـ
ئەو خوێندکارەی بەره‌بەیانی ئەمڕۆ دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا کە بەنیازبووە هەڵبێت و لەشاری هەولێر بچێتە دەرەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی حوزه‌یرانی 2022، سه‌رچاوه‌یه‌ك لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: هێزەکانی ئاسایشی هەولێر خوێندکارەکەیان لە نزیک گوندی کانی بزرە و مورتکە دەستگیرکرد کە هەوڵیداوە لەسنوری هەولێر بچێتە دەرەوە.
بكوژه‌كه ناوی "أ. م. ق"ـه و پێشتر له زانكۆی سۆران خوێندکاری كۆلێژی یاسا بووه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی ئافره‌ت درووست كردووه، بۆیه له زانكۆی سۆران ده‌ركراوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له دوو په‌لاماری جیادا، خوێندكارێكی زانكۆی سۆران ته‌قه‌ی له هه‌ردوو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و د. ئیدریس حه‌مه‌خان، مامۆستای كۆلیژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كردووه و هه‌ردووكیانی كوشت، هاوكات كارمه‌ندێكی پرسگه‌ی كۆلیژی یاساش برینداره.
PM:12:26:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 4340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت