هەندرێن محەمەد: رۆژ لە دوای رۆژ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مانگی 10 قورس‌تر دەبێت
هەندرێن محەمەد
وێستگه‌نیوزـ
هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ (مانگی 10) زۆر قورس و ئه‌سته‌م ده‌بێت، ده‌شڵێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 25 ملیۆن دۆلاریان پێویسته.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "هه‌موولایه‌ک و حزبه‌کانیش ئه‌وه ده‌زانن که یه‌کێک له‌کاره‌کان بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکرێت هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنه، که له هه‌رێمی کوردستان پێی ده‌وترێت کۆمسیۆن، به‌داخه‌وه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کۆمسیۆنه به‌یاسا رێکنه‌خراوه و چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، بۆیه به‌ڕاستی ئه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه ده‌کات که بۆ هه‌ڵبژاردن دانراوه به‌تایبه‌تیش ئێمه چه‌ند مانگێکمان ماوه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن من ده‌ڵێم هه‌میشه پێش ئه‌نجوومه‌نی نوێ ناکه‌وم، چونکه له‌وانه‌یه خه‌ڵکی نوێ بێت و ته‌کنیک و رێکار و پلانی نوێیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ده‌توانم بڵێم که رۆژ به‌ڕۆژ ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له 1-10 زۆر قورس و ئه‌سته‌م ده‌بێت".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، وه‌ک که‌سێکی شاره‌زا ئایا کۆمسیۆن ده‌توانێت له‌م ماوه کورته‌ی که ماوه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات؟
هەندرێن محەمەد وتی: "وه‌کو باسمکرد ئێستا نزیکه‌ی که‌متر له چوار مانگ ماوه کاتێکی زۆر که‌مە، بۆیه ئه‌سته‌مه له 1-10 ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکرێت، چونکه خشته‌ی ئاماده‌کاری و خشته‌ی کرداره‌کانی کۆمسیۆن خشته‌یه‌کی قه‌ڵه‌باڵغه و سه‌دان Item-بڕگه‌ی تێدایه و ئه‌وانه پێویستی به ماوه‌یه، به‌داخه‌وه ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونی مه‌رسومی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ دیاریکردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن ئێمه په‌رله‌مانمان لێ ئاگادار کرده‌وه که ئه‌و مه‌رسومه هاتووه تکایه کار له‌سه‌ر کۆمسیۆن بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتی خۆیدا بکرێت".
دەربارەی ئەوەی ئایا ئێوه وەک کۆمسیۆنی ئێستا، به‌رده‌وامن له ئاماده‌کاریه‌کان؟
لە وەڵامدا هەندرێن محەمەد وتی: "وه‌کو ده‌زانرێت ستایلی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان و له عیراق ستایلی کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی به‌رده‌وامه، واته وه‌ک کۆمسیۆنه‌کانی دنیا نییه، ته‌نها کاتی هه‌ڵبژاردن دروست بکرێن و ئیش بکرێن، به‌ڵێ به‌شه ته‌کنیکیه‌کان و به‌شه کارگێڕییه‌کان به‌رده‌وام له ئیشدان، چونکه وه‌ک باسمکرد کۆمسیۆن ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و به‌رده‌وامه ئه‌وه نییه ته‌نها پێش هه‌ڵبژاردن بێت کاره‌کانیان له خۆدروستکردن و له خۆڕێکخستن و له ئاماده کارگێڕییه‌کان ئه‌وانه هه‌مووی ده‌کرێن، به‌ڵام هه‌موو رێکاره‌کان و ئه‌و خشته‌یه‌ی که داده‌نرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نێکه به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه".
سەبارەت بە بودجەی تەرخانکراو بۆ هەڵبژاردن، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەڵێت: "هه‌ڵبه‌ت بودجه گرنگه، چونکه هه‌موو ئیشه‌کانی کۆمسیۆن به‌پاره ده‌کرێت خۆشبه‌ختانه سه‌رۆکی حکومه‌ت نوسراوێکی بۆ کردووین ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ پێدانی بودجه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه نوێ ده‌کرێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نێکی نوێ دێت، ئه‌وان ئه‌و بودجه‌یه‌ی که پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر به ته‌قدیر نزیکه‌ی 25 ملیۆن دۆلار وه‌ک بودجه‌ی خه‌مڵێنراو پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەرچەندە له‌وانه نییه هه‌مووی خه‌رج بکرێت، چونکه پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی ئایا ته‌کنه‌لۆجیای نوێ به‌کاردێت و ئامێری نوێ ده‌کڕدرێت؟ گرنگ ئه‌وه‌یه نزیکه‌ی تا 25 ملیۆن دۆلار ده‌بێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشووتر کراوه".
هەندرێن محەمەد وتیشی: "ئه‌وه وه‌ک باسمکرد مه‌زه‌نده کراوه له‌وانه‌یه زۆر که‌متر سه‌رف بکرێت، ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوو نزیکه‌ی 12-13 ملیۆن دۆلارمان سه‌رف کرد، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێ هات هه‌ندێک ته‌کنه‌لۆجیا بکڕێت وه‌ک ئامێره‌کان یان هه‌رشتێکی تر ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌و بودجه‌یه زیاد بکات".
بەبڕوای هەندرێن محەمەد، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا باش نیە، لەو رووەوە دەڵێت: "شتێکی باش نییه نه‌کردنی هه‌ڵبژادن بژارده‌یه‌کی زۆر قورسه پاشه‌کشێیه له پرۆسه‌ی دیموکراسی و بێبه‌شکردنی ده‌نگده‌ره له‌مافی خۆی که ئه‌و کاندیده‌ی هه‌ڵبژاردووه بۆ چوارساڵ نه‌ک بۆ پێنج و شه‌ش ساڵ".
دەربارەی ئەوەی ئایا لایه‌نه سیاسیه‌کان ئێوه‌یان ئاگادار نه‌کردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت یاخود نا؟
لە وەڵامدا هەندرێن محەمەد دەڵێت: "لایه‌نه سیاسیه‌کان ناتوانن ئێمه ئاگاربکه‌نه‌وه، ئێمه‌ش گوێ له لایه‌نه سیاسیه‌کان راناگرین له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمسیۆن به‌پێی یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2014 سه‌ر به په‌رله‌مانه، په‌رله‌مان پێویسته ئیش له‌گه‌ڵ کۆمسیۆن بکات، ئێمه په‌رله‌مانمان ئاگادار کردوه‌ته‌وه وتومانه ئه‌وه هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه و فه‌رموون چاره‌سه‌رێک له‌و کۆمسیۆنه بکه‌ن".
AM:10:25:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت