عەبدوڵلای کوێخا موبارەک قسەی کرد.. کۆرمۆر مەترسی لەسەر نییە

‌دیمەنێک لە بۆردومان و وێنەی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک

وێستگەنیوز_

عەبدوڵلای کوێخا موبارەک رایگەیاند، غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ ھیچ مەترسیەکی لەسەر نیە، دەشڵێت، حکومەتی ھەرێم لە ئێستایا لە ڕووی سەربازیەوە زۆر بە ھێزە و بە دڵنیاییەوە توانای بەرگری لە کێڵگە نەوتی و غازیەکانی خۆی ھەیە.


لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئەژماری خۆی، عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک، کادری پێشکەوتووی پارتی لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر نوسیویەتی، تەنھا کارێکی گێرە شێوێنی چەند تاقم و گروپێکە کە گومان دەکرێت سەر بە حەشدی شەعبی بن چەند گولە ڕاجیمەیەکی دوازدەیی و بە شێوەی ھەڕەمەکی ئاراستەی کۆرمۆر کردووە، ئەو جۆرە کاتیوشانە ھێز و کاریگەریەکی وای نیە و مەترسی بۆ سەر تەنھا بینایەکیش دروست ناکات.

ئەو دەڵێت، حکومەتی عێراق لەم کات و زروفەدا گیرۆدەی دوو بەرەکی و قەیرانێکی قوڵی سیاسی ناوخۆیی بۆتەوە و مەترسی گەورە لەسەر پرۆسەی سیاسی و حکومڕانی خودی خۆی ھەیە و نزیکە لە شکست و ڕووخان و ناتوانێت ببێتە مەترسی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.

کوێخا موبارەک، باسلەوەشدەکات، ئەگەر حکومەتی عێراق توانایشی ھەبوایە ناتوانێت بڕیاری دادگای بەناو فیدراڵی عێراق بکاتە بیانوو بۆسەر غازی کۆرمۆر، لەبەرئەوەی بڕیاری دادگاکە دەڵێت نابێت نەوت و غاز ھەناردەی دەرەوە بکرێت، غازی کۆرمۆریش تائێستا بەھیچ شێوەیەک ھەناردەی دەرەوە نەکراوە.

دەقی نوسینەکەی/

غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ ھیچ مەترسیەکی لەسەر نیە، تەنھا کارێکی گێرە شێوێنی چەند تاقم و گروپێکە کە گومان دەکرێت سەر بە حەشدی شەعبی بن چەند گولە ڕاجیمەیەکی دوازدەیی و بە شێوەی ھەڕەمەکی ئاراستەی کۆرمۆر کردووە، ئەو جۆرە کاتیوشانە ھێز و کاریگەریەکی وای نیە و مەترسی بۆ سەر تەنھا بینایەکیش دروست ناکات.

ھەروەھا حکومەتی عێراق لەم کات و زروفەدا گیرۆدەی دوو بەرەکی و قەیرانێکی قوڵی سیاسی ناخۆیی بۆتەوە و مەترسی گەورە لەسەر پرۆسەی سیاسی و حکوڕانی  خودی خۆی ھەیە و نزیکە لە شکست و ڕووخان و ناتوانێت ببێتە مەترسی بۆسەر ھەرێمی کوردستان.

ئەگەر حکومەتی عێراق توانایشی ھەبوایە ناتوانێت بڕیاری دادگای بەناو فیدراڵی عێراق بکاتە بیانوو بۆسەر غازی کۆرمۆر، لەبەرئەوەی بڕیاری دادگاکە دەڵێت نابێت نەوت و غاز ھەناردەی دەرەوە بکرێت، غازی کۆرمۆریش تائێستا بەھیچ شێوەیەک ھەناردەی دەرەوە نەکراوە.

ئەگەر ئەو خاڵانەی سەریشەوە لەبەرچاو نەگیرێت حکومەتی ھەرێم لە ئێستایا لە ڕووی سەربازیەوە زۆر بە ھێزە و بە دڵنیاییەوە توانای بەرگری لە کێڵگە نەوتی و غازیەکانی خۆی ھەیە.


PM:10:46:25/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 3156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو